ساڵی دادێ کارگەی فینگەر دەکرێتەوە

خاوەنی کارگەی  فینگەر گوتی: بەهۆی فراوانکردنی کارگەی فینگەر کە بڕیاربوو ئەمساڵ بکرێتەوە دوا دەکەوێت و دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.

بشار مشیر ئاغا، ڕایگەیاند : بڕیاربوو ئەمساڵ یەکی شەش کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەر لە سنووری ناحیەی روڤیا بکرێتەوە، بەڵام بەردەوام بیرۆکەی نوێمان بۆ دێت، بۆیە بیرمان کردەوە فراوانتری بکەین، بۆیە کردنەوەکەی دەکەوێتە مانگی شەشی ساڵی داهاتوو، ئێستا لە وڵاتی هۆڵەندا ئامێرمان بە درووستکردن داوە، لەمانگی 12ی ئەمساڵ ئامێرەکان دەگەنەوە دەستمان، بەڵام کردنەوەکەی دوادەکەوێت بۆ ساڵی دادێ.

خاوەنی کارگەکە ئاماژەی بەزیاد بوونی سەرمایەی پڕۆژەکە کرد و گوتی: لە شەش ملیۆن دۆلار بۆ 20ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە و بەرهەم هێنانیش زیادی کردووە کە پێشتر لە سەعاتێک  تەنێکی بەرهەم دەهێنا، ئێستا لە هەر سەعاتێکدا پێنج تەن بەرهەم دێنێت، هەر بۆیە نرخی ئامێرەکان زیادی کردووە.

Back to top button