سعوودییە ھاوسەرگیری خوار ١٨ ساڵ قەدەغە دەکات

بینایی كامەران-خۆر

وەزارەتی دادی سعوودیە بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوسەرگیری خوار تەمەن ١٨ ساڵ، ئەم بڕیارەشی بۆ سەرجەم دادگاكانی ئەو وڵاتە ڕەوانە كرد بەمەبەستی جێبەجێكردنی.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی “شەرق لئەوسەت” وەزارەتی دادی سعوودیە بە دەركردنی بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی هاوسەرگیری خوارتەمەن ١٨ ساڵ، داوای لەسەرجەم دادگاكانی ئەو وڵاتە كردووە، پابەند بن بە بڕیارەكەوە.
باس لەوەشكراوە، هەركەس و لایەنێك پێشێلی ئەو بڕیارە بكات ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێت.
چاودێران پێیانوایە ئەم یاساییە بە پێشھاتێکی نوێ دادەنێن لە یاسا رێگەپێداروەکانی ئەو وڵاتە، کە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر کەلتووری وڵاتانی ئیسلامیی.

Back to top button