سلێمانی.. داهاتی خۆم بۆ خۆم، هی تۆش دەخۆم!!!

داهاتەكانی كوردستان تەنیا بە ژمارە:
داهاتی نەوت (داهاتی مانگی ڕابردوو بە نموونە):
كۆی گشتی: ٧٠٢ ملیۆن دۆلار
هەولێر و دهۆك: ٦٣٨ ملیۆن دۆلار كە دەكاتە رێژەی ٩١٪
سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین: ٦٣ ملیۆن دۆلار كە دەكاتە ڕێژەی ٩٪

داهاتە نانەوتییەكان بە ڕێژەی مانگانە بۆ بەشداریی هەر پارێزگایەك:
هەولێر و دهۆك: ٧٠٪ی داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان پێك دەهێنن
سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین: ٣٠٪ی داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان پێك دەهێنن.

خەرجی و مووچە:
هەولێر و دهۆك: تەنیا ٤٧٪ی خەرجیی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە و پڕۆژەكانی ئەو دوو پارێزگایەیە
سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین: ٥٣٪ی خەرجیی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە و پڕۆژەكانی ئەو دوو پارێزگایەیە.

تێبینی: داهاتی راستەقینەی سلێمانی زۆر زیاترە لەو بڕەی رادەست دەكرێتەوە ئەگەر مانگانە سەدان ملیۆن دۆلار لە لایەن لاهوور جەنگی و تاقمەكەیەوە لە ڕێگەی قاچاخچێتیی دەروازە سنوورییەكان و دەست بەسەرداگرتنی داهاتەكانی ناوخۆ نەدزرێن. هەروەها داهاتی نەوتی سلێمانیش دەكرێ بەرز بكرێتەوە ئەگەر بەرپرسانی سەر بە تاقمە خۆفرۆشەكەی لاهوور و بەرپرسانی یەكێتی داوای پشك نەكەن و ڕێگە بدەن كۆمپانیاكانی بواری نەوت بە ئازادانە وەبەرهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی سنوورەكەدا بكەن.
ئەمە پێی دەڵێن (داهاتی خۆم بۆ خۆم، هی تۆش دەخۆم!).

Back to top button