سه‌قفی كلێسایه‌ك داڕماوه‌ و 80 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌ وڵاتی مه‌كسیك، سه‌قفی كلێسایه‌ك داڕماوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 80 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌كسیك بڵاویان كردۆته‌وه‌: شه‌وی ڕابردوو له‌ باكوری مه‌كسیك به‌شێكی‌ سه‌قفی كلێسایه‌ك كه‌ له‌ خشت و كه‌رپووچ دروستكراوه‌، داڕماوه.‌

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌هۆی داڕمانی سه‌قفی كلێساكه‌ 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 40 كه‌سی تریش بریندار بوون و گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سوپا و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ژێر داروبه‌ردووی كلێساكه‌ گیریان خواردووه‌ كه وه‌ك پێشبینی ده‌كرێ‌ ژماره‌یان 30 كه‌س ‌بێت.

Back to top button