سود و گرنگی ئاوی زەم زەم بۆ تەندروستی مرۆڤ

ئاوی زەمزەم یارمەتی بەرزبونەوەی وزەی خانەکانی لەش دەدات، زانای ئەڵمانی Dr. Knut Pfeiffer، سەرۆکی گەورەترین ناوەندی پزیشکی لە میونخ، بۆ ماوەیەکی زۆر هەستا بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر کاریگەرییەکانی ئاوی زەمزەم، یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین بیردۆزەکانی ئەوە بو کە ئاوی زەمزەم ئاستی وزە زیاد دەکات و سیستمی خانە لە لەشی مرۆڤ بەهێزدەکات، کە توانی بە لێکۆڵینەوەی زۆر و تاقیکردنەوەی بێشومار ئەو ڕاستییە بیسەلمێنێت. ئاوی زەمزەم هیچ بەکتریایەک و زیندەوەرە بەچاو نەبینراوەکانی تێدا نییە، بەگوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە تاقیگەکانی ئەوروپا لەسەر ئاوی زەمزەم ئەنجامدراوە دەرکەوتوە کە ئەم ئاوە هیچ جۆرە بەکتریایەک و زیندەوەرە بەچاو نەبینراوەکانی تێدا نییە بەهۆی هەبونی ڕێژەیەکی بەرزی فلۆرید لە ئاوەکەدا. ئاوی زەمزەم بەپاکی ناسراوە، بەهۆی دۆزینەوە و ئاشکرابونی ئەوەی کە ئاوی زەمزەم بڕێکی زۆر بیکاربۆنات لە پێکهاتەکەیدا هەیە، بۆیە ئەم ئاوە بە پاکترین ئاو لەسەر ڕوی زەوی دانراوە، وە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنیسیۆم، لە لێکۆڵیبەوەکاندا ئەوە بە تەواوی پشتڕاستکراوەتەوە کە ئاوی زەمزەم ڕێژەیەکی بەرزی کالسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە کە یارمەتی کەمبونەوەی ماندویەتی و شەکەتبون دەدەن. ئەم ئاوە یارمەتی گەشەی ئێسکە تەندروستەکان دەدات، بەهۆی زۆری ڕێژەی کالسیۆمەوە لە پێکهاتەی ئاوەکەدا، ئاوەکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤ پەیدادەکات بەتایبەتی ئێسکەکان، کە ڤیتامینەکان هەڵدەمژن و سودیان لێوەردەگرن بۆ گەشەی باشتر. باشترین ئاوی سەر ڕوی زەوییە؛ پێغەمبەر محەمەد ﷺ فەرمویەتی باشترین ئاو لەسەر ڕوی زەوی ئاوی زەمزەمە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان ئەم ئاوە نەک تەنها دەخورێتەوە بەڵکو دەشخورێت و دەتوانرێت وەک خواردن و خوداردنەوە بەکاربهێنرێت، ئاوی زەمزەم زۆر بەخێرایی یارمەتی زیادبونی پەڕەکانی خوێن دەدات، هەروەها کۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات و دەبێتە هۆی زیادبونی خرۆکە سور و سپییەکانی خوێن و جەستە لە ژەهر پاکدەکاتەوە. ئەوەش ئاشكرابوە یارمەتی هاوسەنگ ڕاگرتنی کێشی لەش دەدات، ئەم ئاوە لەبەرئەوەی وەک خواردن و خوداردنەوە بەکاردێت، یارمەتی پاراستنی کێشی لەش دەدات تاکو بە هاوسەنگی بمێنێتەوە، تەندروستی چاو زیاد دەکات، بەکارهێنانی ئەم ئاوە لەسەر چاوەکانت یارمەتیدەرە بۆ درەوشانەوەی بینایی چاو، شوشتنی چاوەکانت بەم ئاوە پیرۆزە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی پەیوەندیدار بە چاو، ترشەڵۆک و دڵەکزێ کەمدەکاتەوە.

Back to top button