سوودەکانی دۆمەڵان چین؟

دۆمەڵان لە رووەکە دەوڵەمەندە بەماددە خۆراکییە گرنگەکان و کالۆریی و چەوریی کەمە و بڕی ٪٧٠ پێویستی جەستە بۆ بەشێکی گرنگی ڤیتامین و کانزاکان دابین دەکات.

دۆمەڵان وێڕای سوودەکانی یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و بە نرخی گۆشت دەفرۆشرێت و بە جێگرەوەیەکی گۆشت دادەنرێت لە ڕووی تام و چێژەوە، گرنگترین سوودەکانیشی ئەمانەن:

– پارێزگاریی لە تەندروستی جگەر دەکات.

– پارێزگاریی جەستە دەکات لە ئەگەری تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەکان.

– خواردنێکی باشە بۆ ئەوانەی گۆشتیان لێ قەدەغەکراوە چونکە تامێکی هاوشێوەی هەیە.

– پارێزگاریی لە تەندروستی چاوەکان دەکات و بینین بەهێز دەکات.

– نیشانەکانی پیری دوادەخات.

– تایبەتمەندی دژە بەکتیریی و دژە هەوکردنی هەیە.

– ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و فشاری خوێن و کۆلیسترۆل کەمدەکاتەوە.

– رووبەڕووی خانە شێرپەنجەییەکان دەبێتەوە و سیستمی بەرگریی بەهێزدەکات بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە دژە ئۆکسیدەکان لە پێکهاتەیدا.

– گونجاوە بۆ پارێزگاریی کردن لە تەندروستیی ئێسك و رێگرییکردن لە فشەڵبوونی ئێسك.

– تەندروستی نینۆکەکان دەپارێزێت.

Back to top button