سووپاس فەرەنسا بۆ بڕیاری ٦٨٨!من

بڕیاری ٦٨٨ بریارێكی ئەنجوومەنی ئاسایشە تایبەت بە پاراستنی كوردو دیاریكردنی هێڵی دژەفرین، پرۆژە بڕیارەكە فەرەنسا ئامادەیكرد و سپۆنسەری كردو بردییە ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، هەر ئەو سەرسەختانە بەرگری لە مافەكانی كورد كرد، لە كۆبوونەوەی ژمارە ٢٩٨٢ی ئەنجوومەنی ئاسایش تایبەت بە پەسەندكردنی بڕیارەكە.

فەرەنسا پرۆژەكەی بردە ئەنجوومەنەكەو دەنگی پێویستی بۆ كۆكردەوە و دەریچواند بەڵام تەنها دەوڵەتی ئیسلامی ئەوكاتی ئەندامی كاتی ئەنجوومەنی ئاسایش دەوڵەتی یەمەن بوو، كە بە نەخێر دەنگی بۆ دا، فەرەنسا بۆ بەرگری لە كورد ئاوها هاتووەتە گۆ:

“بەرێزان، دەستووری نەتەوەیەگكرتووەكان چیمان پێدەڵێت؟ دەستوورەكە دەڵێت: ئێمەی گەلانی ناو نەتەوەیەكگرتووەكان بڕیارمانداوە كە نەوەی داهاتوومان لە هەموو جەنگێك بپارێزین و مافەكانی مرۆڤ و شكۆی مرۆڤ پارێزراوبێت.

ئەم وشانە جێگای بایەخە، بەڵام گەر نەچێتە چوارچێوەی كاری جدییەوە ئەوا وەكو دەستووری كۆمەڵەی گەلان تەنها وەكو خەونێك دەمێنێتەوە، ئەم ئەنجوومەنە (ئەنجوومەنی ئاسایش) زیاتر لە دەیان بڕیاری بۆ چەسپاندنی ئاشتی لەو وڵاتەدا دەركردووە، بەڵام دەبینین هێشتا كوشتار و قڕكردن بەردوامەو هاوڵاتیانی مەدەنی و لە ناویاندا منداڵان لەبەردەم میحنەتییەكی گەوەردان.

هاوڵاتیانی مەدەنی، زۆر بە تایبەتیش كوردەكان، كە هێشتا رابردوویان پرە لە ئازار، جارێكتر بوونەوە بە قوربانی، پێویستە دەستبەجێ كۆتایی بەو كوشتارو شەرەنگێزییەی بەرانبەریان بهێنرێت و مافی ئەوەشیان پێبدرێت رێز لە ماف و شوناسی نەتەوەییان بگیرێت.

پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ، ئەوەی ئێستا لەو هەرێمە روودەدات، ئەوەمان لێدەخوازێت وەكو بابەتێكی جیهانی بیبینین و بە پێی پێوەرەكانیش دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژەمرۆڤایەتییەوە، ئەو شەپۆلی ئاوارەییە، ئەو كوشتارانەی سەر سنوور، ئەو هەموو كۆمەڵكوژیەی لەوێ روودادات هەرەشەیەكە بۆ سەر ئاسایش و سەقامیگری جیهانی و ناوچەكە. هەر بۆیە فەرەنسا ئەم دەستپێشخەریەی كردووەو ئەم پرۆژە بڕیارەی ئامادەكردووە، ئەم بڕیارە لە هەمان كاتدا بۆ ئیدانكردنی هەموو ئەو سەركووتكردن و چەوسانەوەیانەیە كە لە دژی گەلانی عێراق و زۆر بە تایبەتیش دژی كوردەكان روودەدات.

فەرەنسا هیوادارە كۆتایی بهێنرێت بەم ئازارو میحنەتیانەی ئەو گەلەی لەسەر خاكەكەی خۆی دەیچێژێت”

Back to top button