سوپای ئەمەریکا عێڕاق جێ ناهێلێت و میلیشیاکان بێ ئومێد دەکات


گۆڤەند سەرکەش-خۆر
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا – سنتكام، ڕای دەگەیەنێت  کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان عێڕاق جێ ناهێڵن.
ژەنەراڵ ( فرانك مەككنزی ) ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا – سنتكام ، لە چاوپیکەوتنیدا لەگەڵ ئاژانسی (ئەسۆشەیتید پرێس)، ڕایگەیاندوە کە عێڕاق نایەوێت ئەمریکا و هاوپەیمانان ئەو وڵاتە جێ بهێڵن، هەروەها ڕای گەیاندوە کە ئەوان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگفتوگۆدان لەسەر ئەم پرسە.
شارەزایانی کاروباری ئەمریکاش لە عێڕاق پێیانوایە ئەمە پەیامێکە کە ئەمریکا لە ڕێگەی ژەنەڕاڵ ( فڕانک مەککنزی ) دەداتە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران، کە ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک عێڕاق بۆ جارێکی دیکە جێ ناهێڵێتەوە.
هەروەها پەیامێکی هۆشداریە بۆ (مستەفا کازمی) سەرۆکوەزیرانی عێڕاق کە دەبێت گوێ لە پێشنیار و ڕاسپاردەکانی ئەمریکا بگرێت لە گفتوگۆکاندا بۆ ڕێکەوتن بیر لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەکاتەوە.

Back to top button