سکاڵانامەیەک سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان دەدرێتە پەرلەمانی ئوستڕالیا

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان ، سکاڵا نامەیەک ئامادە دەکرێت و دەدرێتە پەرلەمانی ئوستڕالیا و داوا لە حکوومەتی ئەو وڵاتە دەکرێت پشتگیری دامەزراندی کوردستانێکی سەربەخۆ بکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون ، داواکاری بۆ پشتیوانی دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ بە شێوەیی سکاڵانامەیەک ئامادە کراوەو دراوەتە پەرلەمانی ئوسترالیا.
ئاندرو وۆڵکی، نوێنەری تاسمانیا لە پەرلەمانی ئوسترالیا ، ڕاشکاوانە داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات پشتگیری دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بکرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەو ڕای وایە پێشکەوتنی ئابووری کۆمەڵایەتی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی سەربەخۆدا دەتوانێت زۆرێک لە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکات .
ئاندرو لەو داواکارییەدا ئاماژەی بە خەباتی بێپسانەوەی کورد داوە بۆ سەر بەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسین بە مافی ڕەوای گەلی کورد دەزانێت وەک پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی.

Back to top button