سکرتێری پەرلەمان : هەوڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران هەوڵێکی نەزۆکە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەوڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن جاش پەرلەمانتارە کوردە عێڕاقچیەکانەوە دەڵێت ” ئەوە کارێکی نایاساییە و لەبنەڕەتدا نەزۆکە “.

مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا كە له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، سه‌رنجی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی، هەوڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا، کارێکە پێچەوانەی یاسا بەرکارەکان و دەستووری هەمیشەیی عێراقە و بەئاشکرا پێشێڵی دوو مادەی دەستور دەکرێت و ئەوانیش هەردوو مادده‌ی 121 و 217ـن.

له‌ به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌‌ وه‌كو كه‌سێكی یاسایی، ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌ نه‌زۆك و سه‌رنه‌گرتوو ناو ده‌بات ، ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌، ئەم بابەتە لەبەرئەوەی پرسێكه‌ وابه‌سته‌ی داراییه‌، پەرلەمانی عێراق ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تاکلایەنە بڕیاری لێ بدات.

Back to top button