سیاسەتمەدارێکی عێڕاقی : ساڵی ٢٠٢١ ساڵی لەناوچوونی عێڕاق دەبێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

سیاسەت مەدارێکی عێڕاق پێشبینی ئەوە دەکات کساڵی ٢٠٢١ ساڵی داڕمانی عێڕاق و لەناوچوونی سیستەمە سیاسیەکەی بێت بەهۆی تاکڕەوی شیعە و خۆبەزلزانینیانەوە.

جێبەجێنەکردنی دەستوور و پابەند نەبوون بەپاراستنی مافی پێکهاتە سەرەکیەکانی عێڕاق و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە و پێشێلکردنی سەروەری یاسا وایکردوە کە کێشەکانی عێڕاق بگەنە بن بەست ، هەروەها لاوازبوونی ئابووری عێڕاق بەهۆی کێشە داراییەکانەوە عێڕاق بەرەو هەڵدێر دەڕوات.
لەمبارەوە ئەسیل نوجەیفی سیاسەتمەداری عێڕاقی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاژماژە بەوە دەکات کە ساڵی ٢٠٢١ ساڵی داڕمانی سیستەمی سیاسی و داڕمانی عێڕاقە ، هەروەها ئامۆژگاری لایەنە توندڕەوە شیعەکان دەکات و دەڵێت ” ئەگەر عاقڵەكانی نێو پێكهاتەی شیعە بە سیفەتی زۆرینەیان كە فەرمانڕەوای وڵاتن، جێگرەوەیەكی مەدەنی پێشكەش نەكەن، هەموو سیستەمی دەوڵەتی عێراق دادەڕمێت ” ، هەروەها نوجەیفی پێی وایە پێویست ناکات هیچ دەستێکی دەرەکی هەوڵی ڕوخانی عێڕق بدات ، چونکە عێڕاق خۆی لەناوەخۆیدا بەرەو هەڵدێر چووە ، لەمبارەوە دەنوسێت ” پێویستیمان بە هیچ لایەنێكی دوژمنكار نییە بۆ ئەوەی دەستێوەردان بۆ ڕووخاندنی وڵاتەكە بكات، چونكە هۆكارەكانی داڕووخانی ناوخۆیی زیاد لە پێویستن ” .

Back to top button