سیاسەتڤانێک بۆ نوسەییف: دژی گشت چەوساندنەوەیەك دەوەستینەوە نەک ھەر بۆ کورد بۆ گشت پێکھاتەکان

 

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

سیاسەتڤانێکی کورد وەڵامێکی کورتی عالیە نوسەییف دەداتەوە و ڕای دەگەیەنێت کە تاوەکو کورد بەعێڕاقەوە لکێنرابێت دژی گشت ئەو چەوساندنانەوە دەوەستنەوە کە لەلایەن شیعەوە دژی پێکھاتەکان دەکرێت.

مەسعود حەیدەر سیاسەتڤانی کورد لەسەر لێدوانێکی عالیە نوسەییف دێتە دەنگ کەتێیدا داوای کردبوو حکوومەتی عێڕاق بۆ بەھێز بونی پاسپۆڕتی وڵاتەکەی پێویستە زمانی کوردی لەسەر پاسپۆڕتی عیڕاقی لابدرێت ، ئەو سیاسەتڤانە ڕای دەگەیەنێت کە ھۆکاری تێکچونی بارودۆخی عێڕاق ئەو ئەقلیەتەیە کە عالیە ھەڵگریەتی، ھەروەھا دووپاتی دەکاتەوە کە وەکو کورد بەرگری نەک ھەر تەنھا لە مافەکانی خۆیان بەڵکو ھی پێکھاتەکانی تریش دەکەن.

چالاکوانانی سیاسیش پێیان وایە ئەم بێ نرخیەی پاسپۆڕتی عێڕاق ھۆکارەکەی بۆ فەرمانڕەوایەتی تاکڕەوی و بێ ئەزمونی شیعە دەگەڕێتەوە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ، ھەروەھا بەشێکی تر پێیان وایە کە شۆڤینیەکانی وەک عالیە نوسەییف و حەیدەر عەبادی و خزعەلی ھۆکارن بۆئەوەی ئاستی پاسپۆڕتی عێڕاق نزمتر بێت لە پاسپۆڕتی سۆماڵ.

Back to top button