سیخوڕەکانی بادینان گرتەی ڤیدیۆییان لەسەر بنکەی سەربازی هەریر داوەتە حەشد و پەکەکە

سیخوڕەکانی بادینان گرتەی ڤیدیۆییان لەسەر بنکەی سەربازی هەریر داوەتە حەشد و پەکەکە و ئەگەری بۆردومانکردنی لە هەر سەعاتێک هەیە، ئەوەش وایکرد هاوپەیمانان بەرامبەر بە بڕیاری ٦ ساڵ زیندانیان بەسەر هەڵوێستەکانیاندا بچنەوە کە پێشتر وەکو ئازادی رۆژنامەوانی سەیری ئەو مەلەفەیان دەکرد. 

بەپێی بەڵگە سەرەتاییەکان کە لەلایەن سایتی (گلگامش)ـەوە  بڵاو کراوەتەوە، کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە ھەولێر بەبێ ئەوەی ئامانج بپێکێت، بەهۆی دوری شوێنی هەڵدان و ئاڕاستەکردنی فڕۆکەکانەوە بوو لە ئامانجەکەی کە ڕەنگە بنکەی سەربازی هەریر)بوو بێت.

ئەو سایتە ئەوەشی بڵاو کردوەتەوە کە میلیشیاکانی پەکەکە زانیاری و ڤیدیۆی بنکەی سەربازی (هەریر)ـیان ناردوە بۆ میلیشیاکانی حزبوڵای عێراقی.

هەر بەپێی زانیاریەکان، زۆر گرتەی ڤیدیۆیی کونسوڵخانە نوێکەی ئەمریکا، بنکەی سەربازی هەریر، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن ئەو سیخوڕانەی پەکەکەوە کە ئێستا بە بڕیاری دادگا ٦ ساڵ زیندانیان بۆ دەرکراوە بۆ پەکەکە و لەوێشەوە بۆ حەشدی شەعبی و بەتایبەتی حزبوڵا نێردراوە.

Back to top button