سیلینا گۆمێز وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە پێی دەڵێن قەڵەو بووە

دواین دەرکەوتنی  هونەرمەندی ئەمریکی سیلینا گۆمێز لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆپ، بووە جێگەی رەخنەی هەوادارەکانی کە کێشی زیادیی کردووە.

ئەو هونەرمەندە لە هەژماری ئینستاگرامەکەی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و وەڵامی ئەو رەخنانەی داوەتەوە کە لەسەر کێشی وتراون و دەڵێت “من ئێستا بۆ هەندێک شت گەورە بووم، لەبەر ئەوەی ئەو ماوەیە چێژم لە پشووەکانم وەرگرتووە و بە دڵی خۆم خواردنە دڵخوازەکانم خواردووە”.

سەبارەت بەوەی جوانییەکەی لەدەستدابێت سیلینا ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەموو روویەکەوە جوانە و ئەوەش پەیوەندیی بە خۆیەوەیەتی و پێویست ناکات کەس قسەی تیادا بکات.

سیلینا لە دوای ئەوەی لە سەر فەرشی سوری ئاهەنگی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆپ دەرکەوت، چاوی راگەیەندکارەکانی چووەتە سەر، بەوەی کێشی زیادی کردووە.

Back to top button