سینەم بەدرخان دوای 104 ساڵ لە هەڵکردنی، ئاڵایەكی کوردستانی ڕادەستی سەرۆک بارزانی کرد

سینەم خان بەدرخان، کچی میر جەلادەت بەدرخان لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند، ئاڵایەکی کوردستان کە وەکوو ئەمانەت لای بوو، ڕادەستی سەرۆک بارزانیی کردووە.

لەم بارەیەوە، ئازاد بەدرخان، کوڕی سینەم بەدرخان،  ڕاگەیاند: ”دوێنێ 18/2/2023، سینەم بەدرخانی دایکم ئەو ئاڵایەی کە ئەمانەت بوو لە لای، ڕادەستی سەرۆک مەسعود بارزانیی کرد بۆ ئەوەی لەسەر دەستی جەنابیان لە هەموو دەشت و شاخەکانی کوردستان هەڵبکرێت و بشەکێتەوە.”

هەر لەم بارەیەوە، خاتوو سینەم بەدرخان لە نووسراوێکی خۆیدا ڕایگەیاند: ”ئەمڕۆ دوای ١٠٤ ساڵ لە هەڵکردنی ئەم ئاڵایە لەلایەن باپیرەم (میر ئەمین عەلی بەدرخان و هاوڕێکانییەوە) ئاڵاکەم ڕادەستی برام، ڕێبەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی کرد، بۆ ئەوەی لە دەشت و چیاکانی کوردستان هەڵیبکات. سوپاسی خوای گەورە دەکەم کە توانیم ئەم ئەمانەتە بگەیەنمە جێ و زۆر سوپاسی برای بەڕێز، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەم بۆ پێشوازیی گەرم و میواندارییەکەی و وەرگرتنی ئەم ئەمانەتە پیرۆزە.”

Back to top button