سێ ئەندامی یەك خێزان لە زێی گەورەدا خنكان

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، خێزانێكی 3 كەسی لە ئاوی زێی گەورەدا خنكان و دواتر تەرمەكانیان دۆزراوەتەوەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
باس لەوەشكراوە، روداوەكە بەهۆی ئەوەوە بوە كە كەسێك كەوتۆتە ناو ئاوی زێی گەورەوە كە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێرەو لەلایەن ئەوانەی كە لەگەڵیدابون هەوڵدراوە دەربهێنرێت و رزگار بكرێت، بەڵام هەرسێكیان خنكاون تەمەنی خێزانەكە لە نێوان 28 و 17 و 6 ساڵاندایە كە دایك و باوك و كچێكن،  ئێستاش تەرمەكانیان گەینراوەتە نەخۆشخانەی خەبات.

Back to top button