سێ بورج ناتوانن پەیوەندی جدی و راستەقینە دروست بکەن

رەنگە زۆرینەمان بمانەوێت لە پەیوەندییەکی رۆمانسیدا بین لەگەڵ کەسێك کە خۆشماندەوێت لەپێناو ئەوەی ژیانێکی خۆش دروست بکەین بەیەکەوە، بەڵام لەدایكبووانی هەندێك بورج بەهۆی هەندێك تایبەتمەندییانەوە قورسە بۆیان پەیوەندییەکی جدی دروست بکەن کە ئامانجێکی روونی هەبێت.

ماڵپەڕی “الیوم السابع” بەپێی وتەی زانایان ئاماژەیان بە سێ بورج کردووە کە حەزناکەن ببەسترێنەوە و پەیوەست بن بە هیچ کەسێکەوە، ئەمەش وادەکات نەتوانن درێژە بە پەیوەندیی جدی بدەن، کە بریتین لەمانە:

بورجی کاوڕ:

لەدایكبووانی ئەم بورجە ئاگرییە گرنگی بە پەیوەندیی جدی نادەن، لە نیوەی پەیوندییەکەدا رۆمانسییەتیان تەواو دەبێت و درێژە ناکێشێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە ئیناکرن و ناتوانن گوێ بۆ کەسانی دیکە بگرن و گوێڕایەڵ نین، هەروەها زوو هەڵدەچن.

دووانە:

لەدایكبووانی ئەم بورجە ناتوانن بڕیار بدەن، کاتێك لە پەیوەندیی جدی دا دەبن حەز ناکەن قوڵ ببێتەوە و دەیانەوێت کاتی بێت، بۆیە تووشی کێشە دەبن و پەیوەندییەکەیان تێکدەچێت.

کەوان:

لەدایكبوانی ئەم بورجە حەز ناکەن ببەسترێنەوە و دەیانەوێت بە ئازادی بژین، ئەمەش وادەکات خۆیان نەبەستنەوە بە هیچ کەسێکەوە و پەیوەندیی جدی دروست نەکەن.

Back to top button