سێ جۆری خواردن ناهێڵن شەوانە بەئاسوودەیی بخەویت

بەدەستنەهێنانی خەوی پێویست کار لە جەستە و دەرونت دەکات، کەسێکی ئاسایی پێویستی بە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر خەو هەیە، بەڵام هەندێک کەس بەهۆی کەم خەوییەوە دەناڵێن بۆیە شەوانە دەبێت خۆیان کە هەندێک خواردن دووربخەنەوە.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی رۆژنامەی زە میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بۆ دەستکەوتنی خەوێکی باش دەبێت لە سێ جۆری خواردن دوور بکەویتەوە پێش خەوتن، بەم جۆرە:

یەکەم: خواردنە شیرینەکان:

خواردنە شیرینەکان بەتایبەت پێش خەوتن کێشە بۆ کوالێتی خەو دروست دەکەن، لەوانەیە لەناکاو کۆلیسترۆڵی خوێن بەرز بکەنەوە و خەوت لێ تێکبدەن.

دووەم: خواردنە توونەکان:

خوادنە توونەکان وەک ساس و بیبەر، مادەی کیمیایان تێدایە پلەی گەرمی جەستە بەرز دەکەنەوە و هاوسەنگییەکەی تێکدەدن و کێشە بۆ خەوی کەسەکە دروست دەکەن.

سێیەم: خواردنە سوێرەکان:

توێژینەوەیەک دەریخستووە، خواردنە سوێرەکان خەو دوادەخەن و وا دەکەن کەسەکە لە شەودا زوو زوو خەبەری ببێتەوە، بۆیە پێشنیارکراوە ئەوانەی کێشەی خەویان هەیە لە کاتە درەنگەکاندا خواردنی سوێر نەخۆن.

Back to top button