سێ لە ھەرە دەوڵەمەندەکانی جیھان ڕوو دەکەنە بازاری خانووبەرە

هەریەکە لە ئیلۆن مەسک، جێف بیزۆس و وارن بووفیت، کە ڕیزبەندیی سێ دەوڵەمەندەکەی جیهانیان گرتووە، ڕوویان کردووەتە بوواری عەقارات و خانووبەرە.
وارن بووفیت لە ئێستادا ١.٢٥ ملیۆن پشکی کۆمپانیای لوزیانا پاسفیک کڕیوەتەوە.
جێف بیزۆس خاوەنی ئەمازۆن بە دامەزراندنی کۆمپانیایەک کە یارمەتیی وەبەرهێنەکان دەدات پشک بکڕن بە بڕێک کە کەمترینی ١٠٠ دۆلارە، کەرتی عەقاری کردووەتە سەحنەیەکی تری قازانجەکانی.
ئیلۆن مەسک کە لە هەفتەی ڕابردوودا یەکەمی دەوڵەمەندانی جیهانی گرتەوە و زیاتر بە تێسلا و تویتەر ناسراوە، لەئێستادا خاوەندارەیەتی لینەر کۆرپ دەکات، کە کۆمپانیایەکی بیناسازییە و کار دەکات بۆ دروستکردنی خانووبەرە بۆ کارمەندانی ئیلۆن مەسک و کۆمپانیاکانی.

Back to top button