سێ پۆلیس لەسەر دۆسییەكەی مامۆستا محەمەد جەباری دەستبەسەركران

بینایی کامەرانخۆر

ئەو لیژنەیە ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تەمموز  لەسەر فەرمانی عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عیراق  پێكهات،بەپێی بڕیاری لیژنەكە، سێ پۆلیسی بنكەی قۆرییە دەستبەسەركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بەردەوامە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەمبارە ڕای گەیاندووەئەو سێ پۆلیسە کاریان گواستنەوەی مامۆستا محەمەد کەریمجەباری بووە بۆ بنکەی پۆلیسی قۆریە و پاشان گەڕاندنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی كەركووك وكەلەپچەكردنیان بە قەرەوێڵەی هاوژینەكەیەوە.

ڕووداوەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، دیارە یەکەم جار نیە كە پێشلکاری بەرامبەر کوردی شاریکەرکووک دەکرێت، ھاوکات لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕای گەیاند؛مامۆستا محەمەد بەتەنھا نیە و بە خێزان و ھاورێکانی ڕادەگەیەنین كە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتیھەرێمی کوردستان بەشەخسی پێبژاردنی ئامێرە شکاوەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

Back to top button