سێ پەرلەمانتاری گۆڕان بوونەتە سەر ئێشە بۆ حزبەکەیان

هۆشیار عەلیخۆر

سێ پەرلەمانتاری گۆڕان بوونەتە سەر ئێشە بۆ حزبەکەیان و نە بە فەرمی لێی جیادەبنەوە نە بە قەسەیسەرکردەکانی حزبەکەیان دەکەن، بە جۆرێک گومانیان لەسەر خۆیان دروستکردوە کە دەستێکی دژ بە هەرێمیکوردستان بە پشتیانەوە بێت.

هەریەک لە غالب محەمەد، هۆشیار عەبدوڵا و کاوە محەمەد، لە دەرەوەی سیاسەتی حزبەکەیان کە بەشدارە لەحکوومەتی هەرێمی کوردستان دەجوڵێنەوە ئەوەش بووەتە هۆکاری سەرئێشە بۆ حزبەکەیان و گومان خستنەسەریان کە دەستێکی دژ بە هەرێمی کوردستان چ ناوخۆیی یان دەرەکی بە پشتیانەوە بێت.

لەمبارەوە، رزگار محه‌مه‌د، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،  راگەیاند: “گۆڕان هانی ئه‌وه‌نادات پشێوی دروست ببێت، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن قسه‌ی خۆیانه“.

دەڵێتوای  ده‌بینین ئەو سیانە پەیوەندییان به‌ گۆڕانەوە نه‌مابێت‌”.

Back to top button