سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا ھەڵدەوەشێتەوە

بینایی کامەران-خۆر

بە هۆی هێرشەكەی سیدەكانەوە، حكومەتی عیراق سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی خوڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیای بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند بە توندی دەستدرێژییەكەی توركیا بۆ سەر سیدەكان ئیدانە دەکات.

ڕوونیشیكردەوە كە ئەو دەستدرێژییە پێشێلكردنێكی ڕوونی سەروەری عیراق و كارێكی دوژمنكارانەی پێچەوانەی بەڵێننامە و یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

Back to top button