سەردەمی مالیکی بەخراپترین ماوەی حوکمڕانی لە عێڕاق دادەنرێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ڕاپرسیەکی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی دەری دەخات سەردەمی نوری مالیکی خراپترین ماوەی حوکمڕانی بووە لە مێژووی سیاسی عێڕاقدا.
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسیەک کە ناوەندی زانیاری دیجیتاڵی بۆ لێکۆلینەوە و پێشخستنی ستراتیژی نەتەوەیەکگرتووەکان پێی هەستاوە، دەری دەخات سەردەمی حوکمی مالیکی خراپترین ماوەی حوکمڕانی بووە لە عێڕاقدا، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزبوونی تیرۆر و کەوتنی نیوەی خاکی عێڕاق و دروستکردنی هزری تایفەگەری و زیادبوونی کردەوەی تیرۆرستی لەسەر تاسەری عێڕاق و دانانی ئابڵوقەی ئابووری بەسەر هەرێمی کوردستان دا.

بەپێی ڕاپرسیەکە ئەمانە وایان کردوە سەردەمی مالیکی بە خراپترین ماوەی حومکڕانی عێڕاقی دابنرێت، هەروەها بەپێی ئەنجامی راپرسیەکە ٪٨٣ی عێڕاقیەکان حکوومەتەکانی عێڕاق بە شکستخواردوو دادەنێن بەتایبەتی ئەو سەردەمەی کە نوری مالیکی سەرکردایەتی حکوومەتی کردوە .

Back to top button