سەروک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، “پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.”
دەقی پەیامەکە بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم. پێویستە ڕێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.

Back to top button