سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەستبەرداری پۆستەکەی نابێت …”بە پارەی خۆم کورسیەکەم کڕیوە”

گۆڤەند سەرکەش-خۆر


سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرەڕای دەرچوونی فەرمانی خانەنشینیەکەی دەستبەرداری کورسیەکەی نابێت و ڕادەگەیەنێت  “بەپارەی خۆم کڕیومە ” .
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دوای خانەنشین بوونی دەستبەرداری پۆستەکەی نابێت و ڕادەگەیەنێت من ئەو پۆستەم بەپارەی خۆم کڕیومە و پەیوەندیم بە فەرمانی خانە نشینی نیە.
ماوەی چەندین ساڵە ماوەی خانەنشینەکەی درێژ دەکرێتەوە، پڕۆژە یاسای چاکسازی کابینەی نۆیەم ڕێگە نادات ماوەی خزمەت بۆ هیچ فەرمانبەرێکی حکومەت درێژ بکرێتەوە لە هەر پلە و پۆستێکدابن ، ئەو سەرپەرشتیارە وەکو هەر فەرمانبەرێکی تری حکوومەت ماوەی خانەنشینی بەسەر چووە و لە ئێستادا فەرمانی خانەنشین بوونی دەرچووە، بەڵام پابەند نیە بە بڕیارەکە.
(( خۆر)) زانیویەتی کە ئاراس جەنگی و مەحموود سەنگاوی پشتگیریی دەکەن و ناوێرن لای دەن، چوونکە دەیان کەیسی گەدەڵی ئەوانی لایە و ترسیان هەیە لە بڵاوکردنەوەی.
شارەزایان وایلێکدەدەنەوە کە مەبەستی قسەکانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە ” کڕینی پۆست ” ئەوەیە کە چاوپۆشیی کردوە لە مافیاکانی ئەو ناوچەیە کە (ئاراس جەنگی ) و ( مەحمود سەنگاوی ) سەرپەرشتیان دەکەن.

Back to top button