سەرچاوەی هێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان (پەکەکە)یە

 

چەند بازرگان و ئاڵودەبوویەکی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون دانیان بەوەدا ناوە کە لە ڕێگەی قەندیل و ئەو سنورانەی هەرێمی کوردستان بە ئێرانەوەیە و پەکەکەی لێیە ماددەی هۆشبەریان هێناوە.
یەکێک لەو بازرگانانە، ئاشکرای کردوە هەفتانە ماددەی هۆشبەری لە سنوری رانیەوە هێناوە و لە ڕێگەی دۆڵی شەهیدانی ناحیەی سەنگەسەر لە سەر ڕێگەکە بە ئۆتۆمبێل ماددەکەی لە چەکدارەکانی سەر شەقام کە پەکەکەن وەرگرتووە و لە ڕێگەی حسابێکی بانکی پارەی بۆ پەکەکە لە ئەوروپا رەوانە کردوە.
ماددەی هۆشبەر هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر ژیانی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی گەنجان و بوونی پەکەکە لەو ناوچە سنوریانە وایکردوە نەتوانرێ ڕێگری لەو کارە نایاسایی و قاچاخە بکرێت.

Back to top button