سەرکردایەتی یەکێتی گفتووگۆ لەسەر هەژموونی پەکەکە لە سلێمانی دەکات

((خۆر))- هۆشیار عەلی

یەکێتی پەشیمانە لەوەی رۆژگارێک پاسەوانی جەمیل بایکی کردوە بێتە نەخۆشخانەکانی سلێمانی

سەرکردایەتی یەکێتی گفتووگۆ لەسەر هەژموونی پەکەکە لە سلێمانی دەکات کە لەکاتی خۆپیشاندانەکان چەکدارەکانی پەکەکە نیازیان هەبووە هێرش بکەنە سەر ماڵی مام جەلال و سەرکردایەتی یەکێتی و بیسوتێنن.

بەپێی زانیاریەکان، ئێستا یەکێتی پەشیمانە لەو هاوکاریانەی بۆ پەکەکەی کردوە لە ڕێگەدان بە ناردنی چەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی و تیمارکردن و پاسەوانیکردنی جەمیل بایل لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کە بەوهۆیانەوە تورکیا دەرگای پەیوەندیەکانی لەگەڵ یەکێتی داخست و نوێنەرەکەی لە تورکیا دەرکرد.

لەمبارەوە، شێخەی مەمەند ئاغا، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەڵێت “خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، دەستی دەرەکی لەپشتەوە بووە و ”ئامانجی سەرەکیی خۆپیشاندانەکە بۆ ئەوە بوو قەوارەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە ببێتەوە، ئەگەر ئەو خۆپیشاندانە خۆڕسکە، بۆچی لەناو خەڵکەوە تەقە دەکرا؟ بەڵام دیارە ئەو دەستە ئامانجی ئەوە بوو دۆخەکە ئاڵۆز بکات و ڕەوشەکە بە تەواوی تێك بچێت“.

ڕوونیشی كردەوە، یەکێتی بەھۆی ئەو ئازادییەی داویەتی بە پەکەکە، ئێستا باجی کارە خراپەکانی پەکەکە دەدات.

Back to top button