سەرکردیەکی سیاسی کورد لە تورکیا: هاوکاریی حکوومەتی هەرێم، ڕایی گشتیی تورکیای گۆڕی

سەرکردەیەکی سیاسیی تورکیا باسی هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: ئەو کاروانە هاوکارییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناردی، کارێکی گەورە بوو، ڕەئیی گشتیی تورکیا گۆڕدرا و خەڵکی تورکیا زانییان گەلی کورد هەمیشە گەلێکی خێرخوازن و دەتوانن هەمیشە ببنە هۆکاری خێر بۆ دەوربەریان.

هشیار ئۆزالپ ڕایگەیاند: ”ئەو کاروانە خێرخوازییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناردی کارێکی زۆر جوان و ئەرێنی بوو، خەڵکی تورکیا زانییان حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت لە ڕۆژی تەنگانەدا بە هانای خەڵکی تورکیا بچێت.”

گوتیشی: ”لە ناوچە کوردییەکانیش خەڵک زۆر دڵخۆش بوون و دەوروونیان ئارام بوو کە زانییان هەرێمیكی کوردییان لە پشتە و دەتوانێت پشت و پەنایان بێت لە ڕۆژی ناخۆشدا، ئەگەر هەرێمی کوردستان دەوڵەت بووایە دەیتوانی زیاتریش بکات، هەڵوێستیكی جوانیان پێشان دا.”

Back to top button