سەرکردەیەکی ئاکپارتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەنجانی کورد لەم ڕۆژانەدا کارێکی گەورەیان کرد

عەبدلرەحمان کورتە، ئەندامی ناوەندی بڕیاردانی ئاکپارتی و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی تورکیا گوتی، لەم ڕۆژانەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەنجانی کوردستان کارێکی گەورەیان کرد بۆ هاوکاریی تورکیا. عەبدولرەحمان کورتە دەڵێت: ”لە ڕۆژی تەنگانەدا و بەهانەوەهاتنی حکوومەت و گەنجانی کورد بۆ تورکیا کارێکی کەموێنە بوو و ئێمە بە بەرز و بڵندی دەنرخینین.”

گوتیشی: ”برایەتی و ئاشتی و بە هاناوەچوون لەم ڕۆژانەدا دیار دەبێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان سەلماندیان کە هاوکاری و برایەتییان دەوێ، هەبوونی کەسانی دۆست و هێژا لەم ڕۆژانەدا دیار بوو، سپاس بۆ وەقف و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی لەم ڕۆژە تەنگانەدا.”

Back to top button