سەرکردەیەکی تورکومان: ھەرێم پابەندی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بووە

سەرکردەیەکی تورکومان پێی وایە ھەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتن بووە لەگەڵ بەغدا، دەشڵێ: پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵیش پابەندی یاسای بودجە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتن بێت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان.

عیرفان کەرکووکی، سکرتێری پارتی گەلی تورکومان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندبووە بە جێبەجێکردنی ھەموو خاڵەکانی نێو ڕێککەوتنەکە، دوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق ھەرێمی کوردستان بەتەواوەتی پابەندی یاسای بودجە بووە، بەتایبەتی ڕادەستکردنی نەوت بە وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوە بە شایەتی وەزارەتی نەوتی عێراقیش ھەرێم پابەندی رادەستکردنی نەوت بووە.

عیرفان کەرکووکی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە ھاوشێوەی حکوومەتی ھەرێم پابەندی جێبەجێکردنی ڕێککەوتن و یاسای بودجە بێت، چونکە تا ھەردوولا پابەند نەبن کێشەکان چارەسەر ناکرێن، ئێمە بینیمان لە ڕابردوو شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لەلایەن بەغداوە ڕاگیران، ئەمەیش پێچەوانەی دەستوور و یاسای بودجەیە، لەبەر ئەوەی بەپێی یاسای بودجە پشکی ھەرێمی کوردستان دیار کراوە، ناشکرێت پرسی مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ھیچ پرسێکی دیکە بکرێت.

Back to top button