سەرکردەیەکی پارتی : پارتی دەیەوێت کەرکووک لە دۆخی ئێستای ڕزگار بکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

سەرکردەیەکی پارتی ڕادەگەیەنێت کەوا پارتی دەیەوێت کەرکووک لەو دۆخەی کە لە ئێستادا تێیدایە و بەسەریدا سەپێنراوە ڕزگار بکات و بارودۆخەکەی ئاسایی بکرێتەوە و گەڕانەوەی کورد بۆ کەرکووک تەنها كردنەوەی بارەگا نەبێت.

.
كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی، ڕایگه‌یاند، ھه‌قه‌ له‌و لایه‌نانه‌ بپرسن، ئه‌وان ده‌زانن بۆچی دژایه‌تیی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ھه‌موو توانا و دڵسۆزی كار بۆ كوردستان و دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك ته‌نیا باره‌گا نییه‌، كه‌ركووك ده‌بێت ئاسایی بكرێته‌وه‌، پارتی ده‌یه‌وێ كه‌ركووك و باره‌گاكانیشی له‌ داگیركردن و له‌و دۆخه‌ی كه‌ ئێسته‌ تێیدایه‌، ڕزگار بكات
هەروەها ڕادەگەیەنێت کە ھه‌موو خاكی كوردستان و دانیشتووانه‌كه‌ی بۆ پارتی گرنگن، ھه‌موو لایه‌كیش مافی هه‌یه‌ له‌ ھه‌ڵبژاردن ھه‌موو ھه‌وڵێكی یاسایی بدات ، هەروەها لەبارەی گرنگی کەرکووک بۆ کوردستانیان دەڵێت” كه‌ركووك بۆ پارتی و بۆ ھه‌موو كورد و كوردستانییه‌كی دڵسۆز زۆر گرنگه‌ و له‌ ھه‌موو شوێن و ھه‌موو ئاستێك، پارتی به‌رده‌وامیش له‌ھه‌وڵدایه‌ كه‌ركووك له‌ داگیركاری ڕزگار بكات”.
لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێڕاق و پێگەی پارتی لە کەرکووک ئاماژەی بەوە داوە ” خه‌ڵكی كه‌ركووك دڵسۆز، زیندوو و به‌وه‌فان، باش ده‌زانن كه‌ پارتی و كه‌ركووك ھیچ كات له‌یه‌كتر جیا نابنه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌شدار بین، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌نگی باش له‌و شاره‌ به‌ده‌ست دێنین “.

Back to top button