سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای لاوانی كوردستان: نابێت موچە و قووتی خەڵكی كوردستان بکرێتە موزایەدەیەکی میدیایی

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای لاوانی کوردستان لەسەر موزایەدەی هەندێ پەرلەمانتار و سەرکردەی سیاسی دێتە دەنگ و ڕادەگەیەنێت کە نابێت مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان بکرێتە موزایەدەیەکی میدیایی .
دكتۆر سۆران نوری ئیبراهیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای لاوانی كوردستان لەبارەی ئەو موزایەدەیەی کەلەلایەن هەندێ لە پەرلەمانتاران و بەرپرس و سەرکردەی حیزبە سیاسیەکانەوە دەکرێت دەڵێت “نابێت مووچە و قووتی خەڵكی كوردستان لەبەغدا وەكو موزایەدە و ماددەیەكی میدیایی هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكرێت”.
هەروەها دەشڵێت ” ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی بەشە و لەگەڵ سەركردەكانی شیعە و بەیتی سوونە و رازیكردنی سەركردە سەربازییەكانی شیعە و سوننە رێكدەكەون و بەرۆژ لەمیدیاكاندا وەكو بەناو ئۆپۆزسیۆن خۆیان نیشان دەدەن، ئەوان خۆیان لەو ئەركە ئاینی و ئەخلاقی و نەتەوەیی و مرۆییە دزیوەتەوە، بەردەوام لەبەغداوە كار بۆناشرینكردنی وێنەی هەرێمی كوردستان دەكەن و دوا ئامانجی دوژمنانی گەلی كوردستان جێبەجێ دەكەن لەپێناو هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا هەرێم كیانێكی دەستوورییە و بەپێی ئەحكامە یاساییەكان پەسەند كراوە لەدەستووری عێراقی فیدراڵدا، بەشێكی دیكەی ئەم پەرلەمانتارانە كە دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن ئەم هەڵوێستە وەكو موزایەدەو ماددەیەكی میدیایی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن سەیر دەكەن”.

Back to top button