سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەكات

لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز “خالد بن حمد السلیطی” باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد.

لە دیدارەكە بیروڕا لەبارەی بایەخی پەیوەندیی نێوان وڵاتی قەتەر و عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا و، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق نیازی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانە لە شاری هەولێر بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا و كردنەوەی كونسوڵخانەی قەتەر لە شاری هەولێر كرد.

بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

 

Back to top button