سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوڕوپا : تورکیا با چاوەڕێی سزای زۆر قورس و توندتربێت

گۆڤەند سەرکەش((خۆر))

بەهۆی گەڕان بەدوای نەوت و گاز لە ناوچەکانی یۆنان لەلایەن کۆماری تورکیا و لێدوانەکانی سەرۆکی ئەو وڵاتە دژی وڵاتانی ئەندام لەو یەکێتیە ، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوڕوپا ڕادەگەیەنێت کە تورکیا با چاوەڕێی سزای زۆر توند و قوڕس ببێت کەلەلایەن یەکێتی ئەوڕوپاوە بەسەریدا دەسەپێنرێن.

لە تازەترين ديداریدا لەگەل ئاژانسی يەکێتی ئەوروپا ( شارل ميشال ) سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا ڕايگەياند “بەهۆی بەردوام بوونی تورکيا لەسەرپێچيەکان دژ بە بڕيارەکانی يەکيەتی ئەوروپا با تورکیا با چاوەڕێی سزای زۆر قورس و توندتربێت“.
گووتیشی ”ئەو یاری مشک و پشيلەيەی لەنێوان ئێمە و تورکيادا هەیە پێويستە کۆتايی پێبهێندرێت “.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت “هەرچەندە ئێمە لە مانگی تشرينی يەکەمی ئەمساڵ دەستی ئاشتيمان بۆ تورکيا درێژ کرد پێمان وابوو ئەو دەست درێژکردنەمان ئەرێنی دەبێت و يستمان تورکيا دوچاری سزاکان نەبێت، بەڵام پێچەوانە دەرچوو تورکيا سورە لەسەر هەڕەشە و پاشەکشەنەکردن لەو بڕيارە هەڵانەی داويەتی و بەردەوام خيتابی ناخۆشيش لە تورکيا دژ بە یەکێتی ئەوروپا دەبيستينەوە، لەبەر ئەو هۆکارانە هەموو چاوەکان چاوەڕوانی سزا قورسەکانن ئەو سزايەی زۆرينەی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا کۆکن کە بۆ سەر تورکيا ئامادە کراوە“.

Back to top button