سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (فاتیمە قادر)ی دایکی .

سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا ،لاهور شێخ جەنگی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Back to top button