سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بریکاری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەوساف سەعید بریکاری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان کرد.

لە دیدارەکەدا کە پراشانت پیسی باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و سوبهاش چاندرا کەین کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەولێر ئامادەی بوون،
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان، کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و تەندروستی و تەکنەلۆجیای زانیاری و کاراکردنی سیستەمی بانکی دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر کارنامەی حکومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان . لەم ڕووەوە سەرۆکی حکومەت ، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان دووپات کردەوە.

 

Back to top button