سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاکمی فوجەیرە کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری فوجەیرە , لەگەڵ حاکمی میرنشینی فوجەیرە شێخ حەمەد بن محەمەد ئەلشەرقی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا.

Back to top button