سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنکەرە ، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا کرد بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی نوێی تورکیا خواست .
لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەی بوو ، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە و فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری و هەماهەنگیی لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا .

Back to top button