سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمۆبیلی لە هەولێر کردەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمۆبیلی له‌ شاری هه‌ولێر كرده‌وه‌.

دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پێشانگەکە ، سەرۆکی حکومەت وتەیەکی پێشکەش کردو ‌ گوتی، “زۆر خۆشحاڵبووم ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمبێلم كرد له‌ شاری هه‌ولێر، ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له‌ ڕێكخه‌رانی پێشانگه‌كه‌ بكه‌م، كه‌ به‌ڕاستی له‌ ئاستێكی زۆر به‌رز و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و ڕێكوپێك پێشانگه‌كه‌یان ڕێكخستووه‌”.
سەرۆکی حکومەت هەروەها له‌ به‌شێكی دیكەی وتەکەیدا‌گوتی”ئۆتۆمبێلی زۆر جوان له‌ پێشانگه‌كه‌دا نمایشكراون، پێمخۆشه‌ كه‌ ده‌بیستم ئاره‌زوویه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ كڕینی ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌.هـیوادارم هه‌موو كه‌سێك ببێت به‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی خۆی .

Back to top button