سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد بە سەرۆکایەتی جان کریستۆف کارێ بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای بانکی جیهانی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بنیاتنانی ژێرخان و ڕێگەوبان و کاروباری کۆمەڵایەتی و کارگێڕی دارایی کرا .

جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە بواری کاراکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان .

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەریمی کوردستان و پێویستی هاریکاریکردنی حکومەتی هەرێم لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە تاوتوێ کرا.

 

Back to top button