سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/12 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێم و فیدرال کرا ، بە تایبەتی لە بواری برەودان بە خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان و باشترکردنی کوالیتی دەرمان و چاکسازیکردن لە سیستەمی گشتیی تەندروستی

Back to top button