سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتی ئەمەریکا دەکات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئێرڤن هیکس کونسولی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، سوپاسی کونسولی گشتیی ئەمەریکای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .

کونسولی گشتیی ئەمەریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا پشتیوانیی بوون و هەماهەنگییەکی باش و بەهێزیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمەریکا هەیە.

Back to top button