سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی هەرێم لەگەڵ ئەمەریکا کرد و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامیی ئەمەریکا دووپات کردەوە.
کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندیی و هەماهەنگیی دوولایەنە نیشاندا .
گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، تەوەرێکی سەرەکی دیدارەکە بوو.

Back to top button