سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش کۆدەبێتەوە

((خۆر))

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەینێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/7/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کەریمئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش ( یونیتادUNITAD ) کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ئامادەکارییەکانی دادگاییکردن و بە سزاگەیاندنی تاوانبارانیڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا.

ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش، تیشکی خستە سەر ڕێکارەیاسایی و تەکنیکییەکانی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش لە سەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر مرۆڤایەتی ئەنجامیانداوە، بە تایبەتی پرۆسەی کۆکردنەوەی بەڵگە و بە دیجیتاڵکردنی ئەرشیڤی تاوانەکانی داعش، سوپاسیهەماهەنگی و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی لەمبارەیەوە کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی خێراترکردنی ڕێکارەکانی دادگاییکردنی تاوانبارانیداعش کردەوە، چونکە ئەم دادگاییکردنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ هێنانەدی دادپەروەری و ڕێگریکردن لەدووبارەبوونەوەیان لە داهاتوودا.

مه‌سرور بارزانى گوتیشی: “ئێمە ئامادەیی هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەکین و پێویستە هەرێمی کوردستانیشبەشدارییەکی کارای لە بەڕێوەچوونی ئەو دادگا نێودەوڵەتییە هەبێت، چونکە هەرێمى كوردستان لە شوێنەکانیدیکە زیاتر بووەتە قوربانیی دەستی تاوانبارانی داعش“.

Back to top button