سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی ھاووڵاتیان دەکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی تویتەرەوە داوایەک ئاراستەی ھاووڵاتیان دەکات سەبارەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا داوا لە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکات زیاتر چاوکراوەبن بەرامبەر بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و داوادەکات خەڵک زیاتر پابەند بێت بە ڕێکار و ڕێنماییە فەرمیەکان.

شایانی باسە ماوەیەکە رێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕووی لە نزمبونەوە کردووە و تادێت ژمارەی مردنیش کەمتر دەبێتەوە ، چاودێرانی دۆخی تەندروستیش پێیان وایە توندکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەرزبوونەوەی ئاستی ھۆشیاری ھاووڵاتیان و داخستنی قوتابخانەکان ھۆکاری سەرەکین بۆ کەمبونەوەی رێژەی تووشبوون.

Back to top button