سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێکخەری سەنتەری میترۆ دەکات

 

 

 

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕەحمان غەریب ، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد و پشتگیریی خۆی بۆ ئازادی ڕۆژنامەوانیی دووپاتکردەوە و داوای کرد رۆژنامەوانانی کوردستان، هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت بن لە جێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
ھەروەھا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی  لەوە کردەوە کە پێویستە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێدانی زانیاریی دروست، یارمەتیدەری کاری ڕۆژنامەوانیی بن، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنکارانی کوردستان ، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.

 

Back to top button