سەرۆکی حکوومەت لەسەر جێەجێکردنی 57 پڕۆژە ڕەزامەند بوو

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر 57 پڕۆژە بە گوژمەی 250 ملیار دینار داوە، بۆ ئەمساڵ 58 ملیار و 600 ملیۆن دینارە تەرخانکراوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان کە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەگرێتەوە.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا: ڕایگەیاند: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر 57 پڕۆژە داوە کە بەرزکرابوونەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بە خۆشحاڵییەوە هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەند بوو لەسەر تەواوی پڕۆژەکانی هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی وەکو دهۆک، سلێمانی، هەڵبجە، ڕاپەرین و شارەکانی دیکە، بەڵام گرنگترین پڕۆژە دروستکردنی دووسایدی (کەلەک _ بەردەڕەش) و باشتر کردن و ئەبدەیتکردنی سایدی (بەردەڕەش _ ڕوڤیا) و دروستکردنی (ئەنتەرجەیجی ئامیان)ە، ئەوسێ پڕۆژەیە تەواوکەری یەکترن، یەکێکی دیکەش نوژەنکدرنەوەی سایدی کۆنی (ئاکرێ _ پردی قەندیل)ە.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی: پارەی تەرخانکراوی پڕۆژەکانیش 58 ملیار و 600ملیۆن دینارە، ڕەزامەندی بۆ هاتۆتەوە ، ئەم پارەیە تەنیا بۆ ئەمساڵ بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخانکراوە ئەگەر نا پارەی سەرجەم پڕۆژەکان گەلێک زیاترە و تەنیا پارەی دووسایدی بەردەڕەش بۆ کەلەک 101ملیار دینارە، کۆی پارەی سەرجەم پڕۆژەکان 250ملیار دینار زیاترە.

Back to top button