سەرۆکی حکوومەت لە سەردانەکەی بۆ بەغدا توانی کەشێکی ئارام بۆ چارەسەری کێشەکان بڕەخسێنێت

وەزیرێکی پێشووی حکوومەتی عێراق باس لەوە دەکات سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و شاندی یاوەری بۆ بەغدا  زۆر گرنگ بوو، چونکە کەشێکی باش ڕەخسا بۆ چارەسەری کێشەکان و یەکڕیزی ناوماڵی کوردیش دروست بوو، بۆیە گرنگە ئەو یەکڕیزی و یەکهەڵوێستییە بەردەوام بێت و سەردان و گفتوگۆکانیش بەردەوام بن.

دکتۆر دیندار دۆسکی، سیاسەتمەداری کورد و وەزیری پێشووی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند: ئەو کەشە ئارامەی لە نێوان هەرێم و بەغدا درووست بوو دەرەنجامی سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا، چونکە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێک کە نوێنەری لایەنەکانی تێدا بوو و بە یەکڕیزی سەردانەکەیان ئەنجامدا، یەکریزی سەرکەوتنی بەدوادادێت، ئەمجارە کورد بە یەکگرتوویی توانی ئەنجامێکی باش بەدەست بێنێت، هەرچەندە چارەسەری کێشەکان کاتین، بەڵام دەستپێکێکی باشیشە، کورد توانی هەنگاوێکی باش بنێت و بەغدا ناچار بکات کێشەکان چارەسەر بکات، بۆیە هیوادارین کورد هەر وا یەکڕیز و یەکهەڵوێست بێت .
دکتۆر دیندار دۆسکی گوتیشی: کورد بە یەکگرتوویی توانیویەتی بەغدا ناچار بکات مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بدات، بۆیە گرنگە ئەگەر لەناوخۆش گرفت و کێشەمان هەبێت لە دەرەوە لە بەرامبەر بەغدا و مافە نەتەوەییەکان یەک دەنگ و یەک هەلوێست بین، بۆیە ئەو هەنگاوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو نرا هەنگاوێکی گرنگ و مایەی خۆشحالی خەڵکی کوردستان بوو.
دۆسکی باسی لەوەشکرد: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانی بەو سەردانە کەشێکی ئارام بڕەخسێنێت بۆ چارەسەری کێشەکان ئەگەر کاتیش بێت توانی چارەسەرێک بکات و کورد یەکڕیز بکات، پێکەوە بچنە بەغدا، هەبونی کێشەش لە بەرژوەندی عێراق و هەرێمی کوردستاندا نییە، بۆیە باشترین چارەسەر ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆیە، بۆیە سەردان و گفتوگۆ پێویستە هەمیشە هەبێت بۆ ئەوەی لێکتێگەیشتنی زیاتر هەبێت.

Back to top button