سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان گوتی: هاتنی شاندە بازرگانییە بیانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئێستا زیاتر چاویان لەوەیە لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی ئەنجام بدەن، ئەمەش هەم بۆ  زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی هەم بۆ ڕەخساندنی هەلیکار بۆ خەڵکی خۆمان لە هەرێمی کوردستان گرنگە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوو وەبەرهێنەری بیانی پڕۆژەی گەورە وستراتیژی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ;ئەو شاندە بیانیانەی دێنە هەرێمی کوردستان .. ئەوەی لە ئەمەریکاوە بۆ کشتوکاڵ هاتبوون، ئەوەی یوئێن دی پی  جێگری ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیاتر تەکیدیان لەسەر ئەو پڕۆژانە کردەوە کە هاوڕێی ژینگەن، وەکو بواری کارەبا، کشتوکاڵ و دروستکردنی پڕۆژەی ستراتیژی، ئێستا وەبەرهێنەران زیاتر چاویان لەپڕۆژەی گەورە و ستراتیژییە لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە بواری پیشەسازی وەکو دروستکردنی کارگەی جیمەنتۆ کە مۆڵەتمان پێدا بەناوی “دابین’

ئێمەش زۆرمان پێخۆشە ئەو جۆرە پڕۆژە گەورانە لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێن و گرنگی پێبدرێت، چونکە بایەخی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە کارگەی گەورە لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێن و پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی لە بواری کشتوکاڵ و بوارەکانی دیکە، ئەمانە بۆ هەرێمی کوردستان زۆر گرنگن، هەم بۆ زیادبوونی بەرهەمی خۆماڵی هەم دەرفەتی کار دەرەخسێنن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوو وەبەرهێنەرانی بیانی پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان بنیاد بنێن.

ماوەیەکە بەردەوام شاندی بازرگانی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەیانەوێت لە چەندین بواری جیاجیا پڕۆژە ئەنجام بدەن ، بەتایبەت لە هەر دوو بواری کشتوکاڵ و پیشەسازیدا

Back to top button