سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێڕاق: ئەمەریکا لە عێڕاق دەمێنێتەوە تا ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسڕائیلی گەورە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێڕاق لە دیدارێکی میدیایدا لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێڕاق ڕای دەگەیەنێت ” ئەمەریکا لە عێڕاق دەمێنێتەوە تا ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسڕائیلی گەورە”.
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە دیدارێکی میدیاییدا ڕای گەیاندووە کە ئەمەریکا لە عێڕاق ناكشێتەوە تا بەئەنجام گەیاندنی چەند کارێک، یەکێک لەوانە مەشهەدانی پێیوایە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی گەورەی ئیسڕائیلە کە لە نیلەوە دەست پێدەکات تاوەکو فوڕات ، هەروەها لەبەشێكی تری قسەکانیدا باس لە دابەشکردنی عێڕاق دەکات و دەڵێت “بیڕوڕای ئاینی جووەکان جەخت دەکاتەوە لە تێکدانی عێڕاق و سڕینەوەی لە نەخشە، هەروەها لەناوبردنی شارەکانی بابل و ئاشور لەپێناو ڕاگەیاندنی پەیکەری سولەیمان و دەوڵەتی ئیسڕائیلی گەورە “.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتریش باراک ئۆباما لەڕێگەی ئاشوبی بونیاتنەرەوەوە ویستی عێڕاق ڕێکبخاتەوە، کەسەرەتا پێویست دەکات گشت ئەوەی هەیە لەناو ببات، ئینجا دووبارە بەو شێوازەی کە ئەمەریکا دەیەوێت بونیات بنێتەوە، بۆیە مەحمود مەشهەدانی ئاماژە بەوە دەدا کە ئەمریکا دەیەوێت ژێرخانی ئابووری عێڕاق لەناو ببات، لە ئێستادا کە جۆبایدن بۆ سەرۆکایەتی نوێی ئەمەریکا دەرچووە پێشبینی دەکرێت پڕۆژەی ئۆباما کە پڕۆژەیەکی دیموکراتەکانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە مێژووییەکانی عێڕاق تەواو بکات .

Back to top button